AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١ ٢٠:٠٨

لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر;

هێرشێکی موشەکی کرایەسەر کۆمپانیای دانەگاز

هێرشێکی موشەکی کرایەسەر کۆمپانیای دانەگاز

ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر لە سنوری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەست شارپرێس کەوتوون "کەمێک لەمەوبەر لە کۆرۆمۆر هێرشکراوەتەسەر کۆمانیای دانەغاز و برینداریش هەیە، هاوکات تا ئێستا دیار نییە هێرشەکە موشەکی بوە یان بە درۆن کۆمپانیاکە بەئامانج گیراوە".

بەپێی زانیاریەکانی شارپرێس ژمارەیەک کەس بریندار بوون کە دۆخی بریندارەکان نازانرێت بەهۆی ئەوەی تازە هێرشەکە ئەنجامدراوە.

دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای هەرێمییە کە لەبواری غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، ساڵی 2005 لەسەر دەستی 300 کەسایەتی و سەرمایەداری دیاری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دامەزراوە، لە ئێستادا دانەغاز لە هەرێمی کوردستان لە بواری گازی سروشتی کاردەکات

News ID 42504

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha