AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢ ٠٩:٤٩

بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی نەوت؛

سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی گەییشتە کەنارەکانی بانیاس لە سووریا

سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی گەییشتە کەنارەکانی بانیاس لە سووریا

کەمێک دوای چوونی دوو نەوتهەڵگری ئێرانی بۆ کەنارەکانی سووریا، سەرچاوە سووریاییەکانن لە چوونی سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی بۆ کەنارەکانی بانیاس هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمنار لە گەییشتنی سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی بۆ کەنارەکانی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە خۆجەییەکان کە چوونی نەوتهەڵگری نوێی ئێران بۆ کەنارەکنای بانیاس هەواڵیان دا و ئەوە دوای ئەوە ڕوو دەدات کە دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو نەوتهەڵگریپڕ لە نەوتی خاو گەییشتبووە کەنارەکانی سووریا.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە ئەو نەوتهەڵگرە 300 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی گواستووەتەوە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە چوونی ئەو نەوتهەڵگرە دەبێتە هۆی چارەسەر قەیرانی بەرهەمە نەوتییەکان و هاووڵاتیانی سووری لە ڕۆژانەی داهاتوو بە باشی هەست بە ئەوە دەکەن.

News ID 42507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha