234 هەزار کەس لە سنووری مێهرانەوە هاتوچۆیان کردووە

سنووری مێهران سەرەڕای ئەوەی کە تا ڕۆژی دووشەممە و چوونی کاروانی زیارەتکاران بۆ شوێنە پیرۆزەکان، هاتوچۆیەکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2324 هەزار موسافر لە ئەو سنوورەوە هاتوچۆیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژی دووشەممەوە هاتوچۆ بۆ شوێنە پیرۆزەکان لە سنوورەکانی مێهران و شەلەمچەوە دەستی پێکردووە و ئێستا 2500 کەس و تا خەرمانان دەگاتە ڕۆژانە 15 هەزار کەس .

لە هەمان پێوەندیدا سەرپەرشتی ڕێگاوبانی ئیلام وتی: 234 هەزار و 739 موسافری هاووڵاتی ئێرانی و بیانی لە ئەمساڵدا لە ڕێگای سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

سەید زاهدین چشمە خاوەر ڕایگەیاند: ئەو ماوەیە 89 هەزار و 389 هاووڵاتی ئێرانی و 68 هەزار و 58 هاووڵاتاتی بیانی لە ڕێگای سنووری مێهرانەوە هاتوونەتە ناو ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: هەروەها لە ئەو ماوەیەدا هەشت هەزار و 823 ئێرانی و 68 هەزار و 469 هاووڵاتی بیانی لە ڕێگای سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە لە ئێران چوونەتە دەرەوە.

News Code 42512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =