شیعەکان چاوەڕوانی چارەسەری کێشەی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن کوردەکانن

ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان بە جەخت لەسەر گرینگایەتی قەیرانی ئێستا و چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکان کە خەڵکی عێراقیان تووشی کێشە کردووە، وتی: کوردەکان ئەبێ خێرا بەربژێری سەرۆک کۆماری بناسێنن تا دوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق پێک بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلئتجا، تەئەسور مەخیف لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: ئەبێ کوردەکان دوای رێککەوتنی نێوان خۆیان، بەربژێری سەرۆک کۆماری عێراق بناسێنن تا پەرلەمانتاران دەنگی پێبدەن و پاشان دەوڵەتی نوێش پێک بێت.

مەخیف بە وتنی ئەوەی کە گفتوگۆکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ کوردەکان بۆ بەربژێری سەرۆک کۆماری درێژەی هەیە، زیادی کرد: ئەبێ کوردەکان دوای رێککەوتنی نێوان خۆیان، بەربژێری سەرۆک کۆماری عێراق بناسێنن تا پەرلەمانتاران دەنگی پێبدەن و پاشان دەوڵەتی نوێش پێک بێت تا قەیرانەکان وەکوو قەیرانی ئاو و دەستدرێژییەکانی تورکیا و پێشێل کردنی سەروەری ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێن.

News Code 42530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha