AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢ ١٣:٢٦

راوێژکاری مەسعود بارزانی ڕایگەیاند:

مەرجەکانی هەولێر بۆئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ بەغدا

مەرجەکانی هەولێر بۆئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ بەغدا

ڕاوێژکاری ڕێبەری پارتی وێڕای راگەیاندنی مەرجەکانی دروست بوونی متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا وتی: دۆخی سیاسی عێراق جێگای نیگەرانییە .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود حەیدەر لە گفتوگۆلە گەڵ کەناڵی دیجلەی عێراق وتی: دۆخی سیاسی عێراق جێگای نیگەرانییە.

وتیشی: وەستانی هەموو هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەولێر، جێبەجێ کردنی بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی عێراق، جێبەجێ کردنی پلانەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە کاتی دیاری کراودا ئەو مەرجانەن کە بۆ متمانە دروست بوون لە نێوان هەولێر و بەغدا دانراوە.

News ID 42514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha