ڕێژەیەکی زۆری جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی گەیشتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە بۆنەی 93 مانگ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، لە درێژەی چالاکییەکانی داعش سەرەڕای چوونی ڕێژەیەکی زۆری جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئەو ناوچە و ئۆپراسیۆنی بەردەوام لە دژی ئەو گرووپە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە گەییشتنی ڕێژەیەکی زۆری چەک و جیهازاتی سەربازی بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریا بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە یەک مانگی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە هەفتەکانی دواییدا نزیک بە 190 بارهەڵگر چەک و جیهازاتی لۆجستیکی سەر بە هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانەوە چووەتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە سووریا.

News Code 42531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha