ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕووسیا نەبووەتە لەمپەڕ لە سەر ڕێگای ڕێککەوتنی ڤیەنا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بۆ ئێمە روونە کە ئەگەر لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بگەینە رێککەوتن، ڕووسیا هیچ جۆرە لەمپەرێک دروست ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کرواسی سبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا ڕاستیبین بوایە ئێستا ڕێککەوتن کرابوو، بەڵام ئەوە ئەمریکا بوو کە بە بیانووی جیاواز لەوانە لانەبردنی هەندێک کەس و کۆمپانیا لە لیستی گەمارۆکان بووە لەمپەر لە سەر ڕێگای دانوستانەکانی ڤیەنا.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە وەڵامی ئەوەی کە "ئێوە دەڵێن ئەمریکا لە سەر ڕێگای دانوستان لەمپەر دروست دەکات بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ڕووسیا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کێشە دروست دەکات. چۆنووک ئێمە دەزانین ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ بازاڕی وزر و هەموو گەمارۆکان هەڵبگیردرێن، ڕۆژاوا- بە پێێ گەمارۆکان لە سەر ڕووسیا- لە نەوتی ڕووسیا بێ نیاز دەبێت. ئایا پێتان وایە کە ئەو کێشانە لەلایەن ڕووسیاوەیە؟

لە ئەو کاتەدا ڕووسیا داواکارییەکی هێنابووە ئاراوە. داواکاری ڕووسیا ئەوە بوو کە ئەگەر بڕیارە ئێرانڕێککەوتنەکە واژۆ بکات و ئەگەر بڕیارە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کەواتە ئەبێ جۆرێک بچێتە پێشەوە کە ڕووسیاش سوودی خۆی وەکوو لایەنێک لە ڕێککەوتننەکە ببات. ڕۆژاواییەکان بە ئێمەیان دەوت کە ڕووسیا نایەوێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببووژێتەوە. مندەستبەجێ لەگەڵ بەڕێز لاڤرۆف گفتوگۆم کرد. بۆ ئێمە ڕوون بووەوە کە ئەگەر لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بگەینە ڕێککەوتن، ڕووسیا هیچ لەمپەرێک دروست ناکات. دوای ئەوەش لاڤرۆف چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا پاڵۆشتی دەکات لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

News Code 42522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha