بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی کۆ کردنەوەی داتاکانی شەڕ یان پڕۆژەی دیاری کردنی شوێنی پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە ڕاپۆرتێکدا لە کەم بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دوو هەفتەی ڕابردوو هەواڵی دا.
وێڕای ئەوە، ئەو ناوەندە لە توند بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە شەنگال هەواڵی دا.
ئەو ناوەندە هۆشداریی دا کە هێرشەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بە شێوەیەک کەم وێنە گیانی خەڵکی سڤیلی خستووەتە مەترسییەوە.
بۆچوونی ئێوە