AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢ ٢٠:٤٥

سه‌ركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند:

كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ سلێمانی

كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ سلێمانی

لە دیداری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی جەخت کرایە سەر  كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ سلێمانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی پێنجشه‌مه‌ به‌رواری 23 ی حوزه‌یرانی 2022ی زاینی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی ئه‌م سه‌ركونسوڵگه‌رییه‌ له‌گه‌ڵ د. كۆسار محمد عه‌لی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی كۆبوویه‌وه‌.

شوشته‌ری له‌م دیداره‌دا پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی د. كۆسار كرد وه‌ك سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی دا بۆ خواست.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌ زانستی و زانكۆییه‌كانی نێوان زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی دا باس و خواستی له‌باره‌وه‌ كرا.

كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ سلێمانی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك دا وه‌ك له‌كێك له‌و بوار گونجاوانه‌ بۆ هاوكاری زانستی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و زانكۆی سلێمانی یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌ ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا.

News ID 42521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha