یەکێتی ئەبێ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دیاری بکات

ئەندامى پێشووی سەرکردایەتى یەکێتى رایدەگەیەنێت، ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ سەرۆک کۆمار.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوسینێکدا کە لە پەیجى خۆی بڵاویکردوەتەوە، ئاراس شێخ جەنگی رایگەیاندوە"چەند مانگێک لەمەوبەر ئەوەم وت کە ئەبێ پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی کاک مەسعود بێت".

دەشڵێت"ئێستاش دووبارەی ئەکەمەوە کە ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ ئەم پۆستە، چونکە هەڵبژاردەی ئێستایان قبوڵکراو نیە".

رۆژی ٩ی مانگی یەکى ئەمساڵ ئاراس شێخ جەنگی نوسینێکى لەسەر هەمان پرس کە پۆستى سەرۆک کۆمارە بڵاوکردەوەو رایگەیاند"یەکێتی نوێ ئەبێ بە ڕێنمایەکانی کاک مەسعود ڕازی بێت لەم مەرحەلەیە بۆ سیاسەتی تازەی عێراق، ئەگەر نا ئەوا زەرەرمەند ئەبێت و ناوماڵی کوردی بەرەو لێکترازانی زیاتر ئەڕوات

News Code 42523

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha