دۆخی پارتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی دژوارتر بووە

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەن ڕایگەیاند: دۆخی پارتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی پێچراوتر بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن لە ژمارەی ڕۆژی ڕابردوویدا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بپارتی و هاوپەیمانی ئەهلی سوننەی حاکمیەت لە عێراق لە هەر جۆرە هەڵوێستێک سەبارەت بە ڕەوتی سیاسی عێراق دوای چوونە دەرەوەی هاوپەیمانی، رەوتی سەدر، خۆیان دەبوێرن و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە واتا ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە نوێنەرانی جێگری نوێنەرانی دەست لەکار کێشاوی ڕەوتی سەدرن.

ئەو ڕۆژنامەی هەروەها نووسیویە: چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن کە دۆخی پارتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی بەتایبەتی بە پێی ئەوەی کە ئەو پارتە هێشتا لەگەڵ ڕکابەرەکەی خۆی واتا یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری کێشەی هەیە، پێچراوتر دیارە.

بە پێی نووسینی ئەو ڕۆژنامە لەم دواییەدا نیشانەگەلێک لە پێشکەوتن لە پێوەندی دوو پارتی کوردستانی دوای سەفەری ئەم دواییەی نێچیروان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ سلێمانی دەرکەوتووە.

News Code 42516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha