AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٣ ١١:١٩

ناوەندەی کۆ کردنەوەی داتاکانی شەڕ هەواڵی دا؛

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا کەم بووەتەوە و پێکدادانەکان لە هەرێم زیادی کردووە

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا کەم بووەتەوە و پێکدادانەکان لە هەرێم زیادی کردووە

ناوەندی کۆ کردنەوەی داتاکانی شەڕ ڕاپۆرتیدا تورکیا بۆ دووهەمین هەفتەی بەردەوام هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کوردی سووریای کەم کردووەتەوە و هێرشەکان بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی چڕ کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی کۆ کردنەوەی داتاکانی شەڕ یان پڕۆژەی دیاری کردنی شوێنی پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە ڕاپۆرتێکدا لە کەم بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دوو هەفتەی ڕابردوو هەواڵی دا.

وێڕای ئەوە، ئەو ناوەندە لە توند بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە شەنگال هەواڵی دا.

ئەو ناوەندە هۆشداریی دا کە هێرشەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بە شێوەیەک کەم وێنە گیانی خەڵکی سڤیلی خستووەتە مەترسییەوە.

News ID 42525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha