ڕێورەسمی بەرز ڕاگرتنی شای دەنگ بێژان "شاکرۆ" بەڕێوە دەچێت

بە هاوکاری هەدەپە، هەدەکە و ناوەندەی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا یەکەم ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی شاکرۆ بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەند و دەنگ بێژی گەورەی کەرد، شاکرۆ، بەناوبانگ بە شای دەنگ بێژان، ڕێوڕەسمێک لە ژێرناوی "شەوی بەرز ڕاگرتنی شای دەنگ بێژان شاکرۆ" لە ناوەندەی فەرهەنگی جوم کاراجا لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت.

ئەو ڕێوڕەسمە بە هاوکاری کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) و ناوەندەی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا و ناوەندی فەرهەنگی گێلگێلە، ڕۆژی 24 ی جوون بەڕێوە دەچێت. دەنگ بێژان و هونەرمەندانێکی زۆر لە ئەو ڕێورەسمە بەشداری دەکەن و ڕێژەیەکی زۆریش بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری ڕێورەسمەکە دەبن.

هونەرمەند ئەنگین دنیز ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا سەبارەت بە گریگایەتی رێوڕەسمی بیرهێنانەوەی شاکرۆ وتی: دەنگ بێژ شاکرۆ بۆ کوردەکان نمانەی نەریتێکی مێژوویی و لە هەمان کاتیشدا بەشێک لە بیرەوەرییەکانیانە.

News Code 42509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =