بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاوگەی ئاون کۆمەڵە چیرۆکی منداڵانی "پشی کوور" ی بە زمانی کوردی و زاراوی کەلهوڕی لە ژێر ناوی "پشی کوور" لە نووسینی محەمەد ڕەزا ئالە دادی" نووسەری کرماشانی لە 16 پەڕە و 1000 بەرگدا چاپ و ڕەوانەی بازاڕی کرد.
مەئسەم رەجەبی بەرپرسی بڵاوگەی ئاون، سەبارەت بە ئەو کتێبە وتی: کۆمەڵە چیرۆکی پشی کوور بە پێی هزری منداڵانە نووسراوە و لە ئەو بارەوە زۆر بەنرخە کە نووسەرەکی منداڵە و بۆ هاوتەمەنەکانی خۆی نووسیویە.
محەمەد ڕەزا ئالە دادی ناسراو بە ڕزگار، لەدایک بووی ساڵی 1391 لە شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا و منداڵەی یەکەمی بنەماڵەیە. دایکیشی سومەیە سەفەری یەکێک لە شاعێرە ناسراوەکانی کوردی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوایە.
کتێبی پشی کوور بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسراوە و چیرۆکی کوڕ و کچێک دەگێڕێتەوە کە جووجەڵە ڕەنگییەکانی خۆیان دەبەنە گوند و لەوێ...
Your Comment