به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سی ئێن ئێن، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له میانه‌ی لێدوانه دژ به یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و سه‌فه‌ری ڕێکس ته‌یلێرسۆن بۆ ڕووسیا نه‌یویست هیچ وڵامێک به پرسیاری ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی سووریا بداته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له‌مباره‌وه ته‌نیا وتی: ئامانجی ئه‌مریکا له سووریا به‌ر گرتن به هێرشی کیمیاییه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له کۆنفڕانسیکی مێدیایدا ڕایگه‌یاند: ده‌ستێوردان له سووریا کارێکی یه‌کجار ئاڵۆزه و ئه‌مریکا نایه‌وێت کارێکی وه‌ها به‌رفراوان بکات.
ژنراڵ ماتیس چه‌ند جار وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه که ئایا ئه‌مریکا به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات لا ده‌بات یان نا. به‌ڵام ڕێکس ته‌یلێرسۆن له میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ مسکۆ ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د بڕووخێنێت.
شایانی باسه که کۆشکی سپی هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ڕووسیا تۆمه‌تبار بکات که به‌رپرسی هێرشه کیمیاییه‌که‌ی سووریایه و به‌م گوشاره ڕووسیا له پشتیوانی دیمه‌شق دابڕێت.
به هۆی هێرشه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی خان شه‌یخۆن، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مسکۆ و واشنتۆن ئاڵۆزتر بووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش به سه‌ردانێک سه‌فه‌ری ڕووسیای کردووه.
Your Comment