خەلیل حەیدەری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە هەناردە کردنەکان لە ماوەی ساڵی ٩٥ لە ڕێگای گومڕۆکەکانی پارێزگای کرماشانەوە، وتی: ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و ٨٦٢ ملیۆن و ٧٥١ هەزار و ٧٥٦ دۆلار بە کێشی پێنج ملیۆن و ٥٩٨ هەزار و ٤٤٨ تۆن لە گومڕۆکەکان و بازاڕچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
ناوبراو زیاترین کاڵا هەناردە کراوەکان لە ڕێگای گومڕۆکەکانی کرماشانی به تهماته، کەلوپەلی ناو ماڵ و کهلو پهلی پاکژیکاری ،ماکە پلاستیکیەکان، چیمەنتۆ، دەفری ملامین، ئاژەڵە زیندووەکان لە جۆری پەز و دۆشاوی تهماته ناو لێبرد.
بەرپرسی گشتی گومڕۆکەکانی پارێزگای کرماشان بە وتنی ئەوەی کە زیاترین کاڵا ناوبراوەکان بۆ وڵاتی عێراق نێردراوه، وتی: لە ساڵی ٩٥ دا بە گشتی لە ڕێگای پارێزگای کرماشانەوە بۆ ٣٨ وڵات شتومەک هەناردە کراوە.
Your Comment