به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، جه‌بار حه‌سه‌ن ئه‌فسرێکی سوپای عیراق وتی: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشێکی به‌رفراوانیان کردووه‌ته سه‌ر ڕۆژئاوای موسڵ.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی عیراق دوای ده‌یان کاتژمێر شه‌ڕ و پێکدادان توانیان پێنج ناوچه‌ی به‌ستان، ڕه‌دیف، شه‌ریف، بو داڤود، ته‌ل ڕائس و ئۆمول غه‌ربه ئازاد بکه‌ن.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق درێژه‌ی دا: له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا ۵ هێزی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بوون. هێزه‌کانی عێراق له‌م دواییه‌دا به‌شی لای چه‌پی موسڵیان ئازاد کردووه و ئۆپراسیۆنی لای ڕاستی شاره‌که‌ش ده‌ستی پێ کردووه.
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی عێراق ۲۶ی ڕهزبهرئ ئه‌مساڵ ده‌ستی پێ کرد و له‌م ماوه‌دا به ده‌یان شار و گوند له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه ئازاد کراوه.
لێژنه‌ی ڕاگه‌یه‌ندنکاری حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی دا که ئه‌م هێزانه هه‌روه‌ها گوندی سالم له ڕۆژئاوای موسڵیان ئازاد کردووه و له‌م گونده‌دا به ده‌یان جۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستانی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی عیراق ڕایگه‌یاند که دوو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له به‌غدا بووه‌ته هۆی کوژرانی ۲ که‌س و بریندار بوونی ۸ که‌سی دیکه.
پۆلیسی عێراق له‌مباره‌وه وتی: چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو له نزیک بازاڕی ڕۆژ، له ناوچه‌ی مه‌دائین له باشووری به‌غدا بۆمبیان چاندووه و به‌م هۆیه‌وه ۵ شارۆمه‌ندی عێراقی کوژراو و بریندار بوون.
ئه‌و زیادی کرد: له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له ناوچه‌ی سه‌بعول عبوور له باکووری به‌غدا شارۆمه‌ندێک کوژراوه و ۳ که‌سی دیکه‌ش بیرندار بوون.
Your Comment