به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سکای نیوز، مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که بۆمبێک له به‌رده‌م نووسینگه‌ی پارتی دیموکڕاتیکی گه‌لان له ئه‌سته‌نبۆڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ته‌قینه‌وه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی بیلیک دۆزوو له ئه‌سته‌نبۆل ڕووی داوه و نووسینگه‌ی هه‌ده‌په‌ی کردووه‌ته ئامانج. مێدیا تورکییه‌کان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌م ته‌قینه‌وه به هۆی فڕێدانی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستکرده‌وه بووه.
ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت نووسی که بڕێک له لاوانی تووڕه‌ی تورک چوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌م نووسینگه و دواجار جام و په‌نجه‌ره‌کانیان شکاندووه و دوای ئه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووی داوه.
ڕۆژی شه‌مه گرووپی هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان (تاک) هێرشی کرده سه‌ر پاسی پۆلیسه‌کانی شاری قه‌یسه‌رییه و ۱۳ که‌سیانی کوشت و ۴۸ پۆلیسی دیکه‌ی بریندار کرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه که هه‌موو ئه‌مانه کاری په‌که‌که‌یه و ده‌بێت وڵاتانی جیهان یارمه‌تی تورکیا بده‌ن تاکوو شه‌ڕی په‌که‌که بکات، به‌ڵام په‌که‌که ڕایگه‌یاندووه که تاک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئه‌وانه‌وه نییه.
Your Comment