بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر موحەممەد موتڵەق لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی نەبز کە لە کەناڵی خەبەری ئێران بەڕێوە دەچێت، وتی: هەر ساڵە 92 هەزار کەیسی نوێی شێرپەنجە لە ئێران دەناسرێت.
دوکتور موتڵەق بە وتنی ئەوەی کە شێرپەنجە لە سەرووی نەخۆشییە پڕ خەرجەکانە لە جیهاندا، زیادی کرد: خەرجیی شێرپەنجە 20 لە سەد زیاترە لە نەخۆشییەکانی دڵ.
موتڵەق بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی سەبارەت بە شێوەی دەرمانی شێرپەنجە ئاشکرای کرد: بەشی نەشتەرگەری لە سەدا 50، ڕادیۆتراپی لە سەدا 40 و دەرمانی کیمیایی لە سەدا 10 لە باشتر بوونی نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان دەوری هەیە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یەک لە سەر دووی پێداویستییەکانی وڵات لە ڕادیۆتراپی دابین دەکرێت، زیادی کرد : تەیار کردنی ناوەندەکانی ڕادیۆتراپی کەرێکی ئەستەمە بەڵام بە ئاسانی دێتە ولاتەوە و دەنرێتە بەر دەستی نەخۆشەکانەوە.
Your Comment