به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی ئه‌لمه‌یادین، یوسف که‌لابی، وته‌بێژی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تی کرده‌وه که ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ڕاوه‌ستابێت و جه‌ختی کرد: به پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌وڵمان داوه تاکوو په‌یوه‌ندی نێوان داعش و سووریا بچڕێنین.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاماژه‌ی دا که ئه‌سته‌م ترین شه‌ڕی موسڵ، واتا شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی سپێردراوه و شانازی پێوه ده‌که‌ین.
وته‌بێژی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاوه‌ستانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ وتی: ڕۆڵی ئێمه له‌م شه‌ڕه‌دا پاراستنی سنووره‌کانمان و ده‌ر کردنی تیرۆریسته‌کانه له عێراق.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی داعش له نێوان سووریا و عێراق یه‌کێکه له گرنگ ترین ئامانجه‌کانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق ده‌توانن له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا پشتیوانی له ئێمه بکه‌ن.
که‌لابی ئاماژه‌ی به قسه‌کانی تورکیا دا و وتی: بێ گومان تورکیا له دوای ئه‌وه‌یه که کێشه‌کانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی بگوازێته‌وه، ئێمه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی عیراق مۆڵه‌تمان پێبده‌ن، ده‌توانین به‌رورووی هێزه‌کانی تورکیا ببینه‌وه و ئاماده‌ی ئه‌م کارهیشین.
Your Comment