بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە تاس، دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کە لە 8ی ڕەزبەردا لە گەرووی هورمز کرابوونە ئامانج، گەیشتووەتە سێ کەشتی و هەر سێ تانکەرەکەش لەلایەن مووشەکێکی نەناسراوەوە کرانە ئامانج.
لە یەکێک لەو ڕووداوانەدا بەر لای چەپی ناوپۆشی کەشتییەکی نەوتهەڵگر کەوتووە و لەکاتی چوونە ناو گەرووی هورمز، کەشتییەکی تری نەوتهەڵگر هێرشی کراوەتە سەر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی لەو ڕووداوانە بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها ناوی کەشتییەکان و بەندەرەکانی تۆمارکردنیان ڕانەگەیەندراوە.
Your Comment