AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٤ ٠٠:٢٦

سپای پاسداران: کەشتی سوپەر تانکەری ئەلگالیا بە مینی دەریایی تەقیەوە

سپای پاسداران: کەشتی سوپەر تانکەری ئەلگالیا بە مینی دەریایی تەقیەوە

فەرماندەیی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: کەشتی سوپەرتانکەری "ئەلگایا" لە باشووری گەرووی هورمز دوای ئەوەی بەر مینەکانی دەریایی کەوت، تەقیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی هێزی دەریایی سپا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە: سوپەر تانکەری "ئەلگایا" بە ژمارەی تۆماری ٩٣٢٥٣٣٦ کە هەوڵی دەدا بە ناوچەی قەدەغەکراو لە باشووری گەرووی هورمز تێپەڕێت، دوای ئەوەی بەر مینە دەریاییەکان کەوتبوو، تەقیەوە.

ئەو دامەزراوە سەربازییە لە درێژەدا دەشڵێت: "هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە سەرکەوتوو نەبوون و تەواوی تانکەرەکە بە بڵێسەی ئاگرەوە گیرۆدە بووە.

پێشتر هۆشداریمان دابوو لە مەترسیی تێپەڕبوونی نایاسایی. هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە توندی ڕایدەگەیەنێت کە گەرووی هورمز داخراوە و لە ژێر کۆنترۆڵی زیرەکی ئێمەدا دەمێنێتەوە".

News ID 60425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha