بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری بەردەوامی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاڵەبانی لەم سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە و باس لە پرسە هاوبەشەکان دەکات لەوانە هاوکاری ئابووری و ئاسایشی سنوورەکان.
Your Comment