AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٤ ٠٩:٠٨

بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ دێتە ئێران

بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ دێتە ئێران

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 25ی خەرمانان، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

بەقایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری بەردەوامی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاڵەبانی لەم سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە و باس لە پرسە هاوبەشەکان دەکات لەوانە هاوکاری ئابووری و ئاسایشی سنوورەکان.

News ID 60428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha