AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٧ ٢٣:١٩

عێراقچی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕێگە نەدەن خاکتان بۆ هێرش کردنە سەر ئێران بەکار بێت

عێراقچی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕێگە نەدەن خاکتان بۆ هێرش کردنە سەر ئێران بەکار بێت

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە ڕێگە نەدەن خاکەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی له سەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ به هێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق له هه موو بوارەکاندا کردەوه و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان هەر دوو وڵات له بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، بازرگانی، فەرهەنگی کرد.
عێراقچی هەروەها دوایین پڕۆسەی دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراوی ئەمریکا و زایۆنیستی لەدژی ئێران خستەڕوو.

جەختی لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بەتایبەتی لەڕێگەی پێشگرتن لە کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئاسانکارییەکانی دەستدرێژکاران بۆ هێرشی نایاسایی دژی ئێران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە قووڵەکانی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی نوێی عێراق سوورە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکاندا.

News ID 59828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha