بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 5 کەشتی کە کەلوپەلی سەرەکی هەڵدەگرن ڕێگەیان پێدراوە تێپەڕن و بگەنە ناو بەندەرەکانی ئێران.
سکرتێری کۆمەڵەی کەشتیوانی ئێران وتی: لە دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران ئاسایی بووەتەوە.
گەرووی هورمز هێشتا لەژێر چاودێریی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە و پێویستە کەشتیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تێپەڕن.
تا ئێستا سێ کەشتیمان هەبووە کە کەلوپەلی پێویست و دانەوێڵە و دوو کەشتیمان هەبووە کە نەوتی خاویان هەڵگرتووە.
Your Comment