به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران تاوانەکانی ڕژیمی تێرۆریستی ئەمریکا له دەستدرێژییه بەربڵاوەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ئێران به توندی ئیدانە دەکات.
جەختیش دەکات کە بەرپرسیارێتی لێکەوته زۆر مه ترسیدارەکانی ئەنجامی ئەم ئاگرخستنەوە له ئەستۆی دەسەڵاتی ئه مریکا دەبێت.
هێرشە نایاسایی و تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا نەک هەر پێشێلکارییەکی گەورەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێسا بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە لە ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان، بەڵکوو ئاگربەستی ١٩ی خاکەلێوەی، ١٤٠٥ی بە کردەیی بێمانای کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەردەوامی کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئیمکاناتەکانی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە لایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ ئامادەکاری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی شەڕانگێزانە دژی ئێران، ئەو وڵاتانەی خستۆتە لای دەستدرێژکاران.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای وەبیرهێنانەوەی توندی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ پێشگرتن لە کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئیمکانات و سەرچاوەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی دژی ئێران، جەخت لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ کردە ئامانجی سەرچاوەی هێرشە شەڕانگێزەکان دژی ئێران دەکاتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕوونی دژایەتی پێشێلکردنی توندی بنەما و ئامانجە بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکات.
بێ گومان بێدەنگی و بێهەڵوێستی لە بەرانبەر کردە نایاسایی و چەواشەکارییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، جیهان زیاتر بەرەو ئاژاوە و نائەمنی پاڵ دەنێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بە ئەرکی یاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەر یەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
Your Comment