بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی ستاڤی بەڕێوەبردنی جەژنی غەدیری ئێران وتی: لە میانی ئاهەنگی کیلۆمەتریدا ڕاگەیاندنی هاودەنگیی ئێرانییەکان لەگەڵ گەلی لوبنانە.
وتیشی: بە سەرنجدان بەوەی کە لەم ڕۆژانەدا خەڵکی موسڵمانی لوبنان کەوتوونەتە بەر هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی، ئێمە لەم ڕووداوە فەرهەنگییەدا هاودەنگی گەلی ئێران لەگەڵ گەلی لوبنان ڕادەگەیەنین.
زارع هەروەها بە ئاماژەدان بە ئامارەکان زیادی کرد: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسمان هەبوو کە لە لە جەژنی غەدیر بەشدار بوون.
ڕاشیگەیاند: "لە ڕۆژی جەژنی قورباندا 20 هەزار بەش خۆراک لە سەرجەم شارەکانی وڵات بڵاو دەبێتەوە، بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و پەیوەندییەکان، 8 وڵاتیش ئاهەنگی کیلۆمەتری غەدیر لای خۆیان بەڕێوەدەبەن".
سەبارەت بە ژمارەی خەمڵێنراوی ئامادەبوون، ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئاماری ساڵی ڕابردوو وتی: "لە ساڵانی ڕابردوودا ئامارەکان ژمارەیەکی زیاتر لە دوو ملیۆن و تا ٤ ملیۆن کەسیان ڕاگەیاندووە". ئەمساڵ توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریمان هەیە کە پێنج ملیۆن کەس لەخۆ بگرێت.
Your Comment