بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە پۆستێکدا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنان، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر حیساباتێکی هەڵە لەلایەن دوژمنەوە لە دژی ئێرانی ئیسلامی، شکستێکی قورس بۆی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هەڵەی داهاتووش بەرەی نوێ و سوپرایزی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
ناوبراو لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: هەموو حیساباتێکی هەڵە لەلایەن دوژمنەوە بەرامبەر ئێران دەبێتە هۆی شکستێکی قورس بۆی و هەڵەی داهاتووش بەرەی نوێ و سوپرایزی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە جەختکردنەوە لەسەر توانا و یەکگرتوویی نەتەوەیی ڕایگەیاند: بە سەرکردایەتی ژیرانەی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب و پاڵپشتی نەتەوەی مێژوویی ئێران و هاوئاهەنگی هەموو بنەماکانی حکوومەت، ئێران بە دەسەڵاتەوە ئەم هەلومەرجە ئاڵۆزە تێدەپەڕێنێت.
Your Comment