AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٩ ٠٩:١٣

پزشکیان: ئێران ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ

پزشکیان: ئێران ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئێران لە وێنەیەکدا بەشێک لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی پزشکیان لەگەڵ میری قەتەری بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی سەرۆکایەتی لە وێنەیەکدا نووسیویەتی؛ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسعوود پزشکیان لەگەڵ میری قەتەر ئەنجام درا.

زیادیکرد: (ئێران) ئامادەیە بۆ گەیشتن بە "چوارچێوەیەکی شەرەفمەندانە" بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەکە.

پزشکیان جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پەرۆشی و پابەندی خۆی بە ڕێبازی وتووێژ سەلماندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لایەنی بەرامبەریش ئیرادەی خۆی نیشان بدات و بە کردار و بۆچوون پابەند بێت بە پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.

News ID 59604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha