بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا تا ئێستا بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا هەڵوێستیان سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنەکە نەبووە، بەشێک لە سەرچاوە پاکستانییەکان لەوان ئاژانسی هەواڵی ڕایت ناو بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە “ئێران و ئەمریکا ئیسلام ئابادیان هەڵبژاردووە بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن”.
بە پێی ئەم بانگەشەیە ئێران لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا گەرووی هورمز لە مین پاکدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆشکی سپی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە، هاوکات کەناڵی سی بی ئێس ئیدیعای کردووە کە ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێهاتووە.
وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی فەرمیەوە زیاتر بڵاودەکرێتەوە.
میدیای پاکستانی لە درێژەدا ئیدیعای کردووە کە “ئەو ڕێککەوتنە کە ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و ئێران درێژ دەکاتەوە و دەستپێشخەری دانوستانە ئەتۆمییەکانە، تا ئێستا لەلایەن دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پەسەند نەکراوە”.
بەگوێرەی ڕایت ناو، ڕێککەوتنەکە پێشنیاری دەستپێکردنی دانوستانی فەرمی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیش دەکات، کە پێشبینی دەکرێت سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.
Your Comment