AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٠ ٢٠:٠٢

کاردانەوەی ئێران بە ناردنی کەشتی سەربازی دوو وڵاتی ئەورووپایی بۆ کەنداوی فارس

کاردانەوەی ئێران بە ناردنی کەشتی سەربازی دوو وڵاتی ئەورووپایی بۆ کەنداوی فارس

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی کاردانەوەی بەرامبەر بە ناردنی کەشتییە سەربازییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا بۆ ناوچەکە نیشان دا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، کاردانەوەی بەرامبەر بە ناردنی کەشتییە سەربازییەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ ناوچەکە نیشان دا .

جەختی لەوە کردەوە: ئاسایشی گەرووی هورمز تەنیا لە لایەن ئێرانەوە دەستەبەر دەکرێت.

غەریب ئابادی وتی: فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری "شارل دیگۆل"ی ڕەوانەی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن کردووە بۆ ئەرکێکی هاوبەش لەگەڵ لەندەن بە ئامانجی گوماناوی "بەهێزکردنی ئازادیی کەشتیوانی" و هەروەها بەریتانیا کەشتییەکی جەنگی بۆ ناوچەکە دەنێرێت.

ڕاشیگەیاند: جێگیرکردنی کەشتییە دەرەوەی ناوچەییەکان لە دەوروبەری گەرووی هورمز، کە بانگەشەی پاراستنی کەشتیوانی دەکەن، "قەیرانەکە زیاتر دەکات و ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگ بە سەربازی دەکات".

هەروەها سەرچاوەی نائەمنی ناوچەکەی بە "بەکارهێنانی هێزی نایاسایی و هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەتانی کەنار دەریا و گەمارۆی دەریایی" زانی.

ڕوونیشی کردەوە: گەرووی هورمز موڵکی هاوبەشی زلهێزەکانی سەروو ناوچەیی نییە و ئێران وەک دەوڵەتێکی کەناراوی مافی ئەوەی هەیە سەروەری و ڕێکخستنە یاساییەکانی دیاری بکات.

جێگری وەزیری دەرەوە هۆشداری دا: هاتنی کەشتی لە فەرەنسا، بەریتانیا یان هەر وڵاتێکی دیکەوە بۆ یاوەریکردنی کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز لەگەڵ "کاردانەوەی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

News ID 59460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha