ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەلەمی ئەبراهام لینکۆڵنی دەستدرێژکارانی ئەمریکی لە باکووری زەریای هیندیش بە ٤ مووشەکی کروز قەدر ٣٨٠ کرایە ئامانج.
لە شەپۆلی دووەمی ئەم ئۆپەراسیۆنە هەواڵگری و هێرشبەرەدا، شوێنی کۆبوونەوەی نهێنی ئەندازیارانی فڕین و فڕۆکەوانە جەنگییە ئەمریکییەکان لە دەرەوەی یەکێک لە بنکەکانی دوژمن لە میرنشین بە وردی بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیک لێدرا، هەروەها ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و هاتوچۆی بەرفراوانی ئەمبولانسەکان ئاماژەن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و بریندارەکان.
لە قۆناغی دواتردا هێرشێکی قورس بۆ سەر یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "MQ1"ی ئەمریکی لە بنکەی "عەلی سالم" ئەنجامدرا.
هاتووچۆ لە گەرووی هورمز لەژێر چاودێری سیستەمەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداراندایە و بچوکترین جووڵەی دوژمنان بە فەزڵی خوا بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی شەڕڤانانی سپای پاسداران بەرەوڕوو دەبێتەوە.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، ئەو نائەمنییەی لە هاتوچۆدا لە ڕێگەی گەرووی ستراتیجی هورمزەوە دروست بووە، دەگەڕێتەوە بۆ دەستدرێژی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەمریکا.
Your Comment