بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلائەدین برووجێردی ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمیادین ڕایگەیاند: هیچ نیگەرانییەکمان نییە سەبارەت بەکۆتایی هاتنی پاشکەوتی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی.
سەبارەت بە مەرجەکانی کۆتایی هاتنی شەڕ برووجیردی وتی: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ مەرج ڕادەگەیێنێت.
وتیشی: ئەگەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دژی ئێران بەکار نەدەهات، ئێران نەیدەکردە ئامانج.
ئەوەشی وت کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا پێویستی بە ڕەزامەندی ڕێبەری ئێرانە.
Your Comment