بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ نارندرا مۆدی سەرۆک وەزیری هیند سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو وڵات و دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران گفتوگۆیان کرد.
پزشکیان هەروەها وتی: بە مەبەستی جێگیرکردنی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، دەبێ پێکهاتەیەکی ئەمنی لە وڵاتانی ناوچەکە دروست بکرێت تا ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بێدەستوەردانی وڵاتانی بیانی ڕێکبخرێت.
کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکادان لە ناوچەکە بەستراوە بە وەستاندنی بەپەلەی دەستدرێژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و دەستەبەری بۆ دووپات نەکردنەوەی ئەم دەستدرێژییە لە داهاتوودا.
Your Comment