بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کرد ئاگای لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانی گازی ئێران لە پارسی جنووبی نەبووە.
ترامپ زیادی کرد: ئیسرائیل هیرشیکی چڕی کردە سەر ژێرخانی سەرەکی پارسی جنووبی لە ئێران و بەشێکی بچووکی تێکشکاند. ئەمریکا ئاگای لەم هیرشە نەبوو. ولاتی قەتەریش بەشداریی ئەم هێرشە نەبوو.
ترامپ وتی؛ بەداخەوە ئیران ئەمانەی نەزانی و هیرشی کردە سەر دامەزراوەی گازی شلی سروشتی قەتەر.
وتیشی: ئیسڕائیل چی دیکە هیچ هیرشێک ناکاتە سەر ئەم کیڵگە پربایەخە.
Your Comment