AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٥ ١١:٢٩

دوای 30ی سپتامبر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێنە ئامانج

دوای 30ی سپتامبر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێنە ئامانج

نوێنەری عێراق هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی مانەوەی توخمە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە لە دوای ٣٠ی سپتامبر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئەحمەد ڕەحیم ئەلموسەوی، نوێنەری کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی بەرخۆدان مافی خۆیانە ئەو توخمە ئەمریکییانەی کە لە وڵاتەکەدا ماونەتەوە بکەنە ئامانج لە دوای ئەو ماوەیەی کە لە ٣٠ی سپتامبر دیاری کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە دوای 30ی سپتامبر بە نایاسایی دادەنرێت و بەم شێوەیەش مافی ئەوە دەداتە گرووپەکانی بەرخۆدان لە سەرتاسەری عێراقدا بیانکەنە ئامانج.

ئەلموسەوی جەختی لەوە کردەوە: پابەندبوونی ئەمریکا بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا واژۆ کراوە و کشانەوەی لە عێراق دڵنیای دەدات لەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان بە بەردەوامی دەمێنێتەوە.

وتیشی: حکومەتی عێراق داوای لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە وڵاتەکە بەجێبهێڵن، چونکە دۆخی ئەمنی عێراق لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ناوخۆدایە. لە قۆناغی یەکەمدا، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەموو خاکی عێراق دەگرێتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان و دوای ساڵێک، ئەوانیش ئەم هەرێمە بەجێدەهێڵن.

News ID 60363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha