AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٢٦ ١١:٠٩

هێرشەکانی ئێران پەرەدەستێنێت؛ هەناردەی نەوت و گازی ڕۆژاوای ئاسیا وەستێندرا

هێرشەکانی ئێران پەرەدەستێنێت؛ هەناردەی نەوت و گازی ڕۆژاوای ئاسیا وەستێندرا

بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر ئیسڕائیل و بنکەکانی ئەمریکا و وەستاندنی هەناردەی 12 میلیۆن بەرمیل نەوت و گاز لە ڕۆژاوای ئاسیا لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، راپۆرتەکانی دامەزراوەی ڕیستاد وزە نیشانی دەدات کە لە گەرووی هورموز، ڕۆژانە زیاتر لە 12 میلیۆن بەرمیل نەوت لە نەوت و گزای ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا راگیراوە.

ئەم ڕێژە 7 میلیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژە کە دەبێتە نزیک بە 7 لەسەدی داخوازیی جهانیی نەوتە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شرۆڤەکارانی ئەم دامەزراوە سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەم هێنانی نەوت لە داهاتوو هۆشداریی دا و ئەم دۆخە زەنگی مەترسیە بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی.

بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا ناسراوەکانی وەک ئێکسان مۆبیل، شۆرۆن و کانکۆ فیلپس لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی واشنتۆن هۆشداریی دا بە درێژەدانی شەڕ دژی ئێران، کێشە لە گواستنەوە و گەیاندنی وزە لە رێگای گەرووی هورموز زیاتر دەبێتەوە و ناپاوەجێی وزە لە ناوچەکە و جیهان ڕوو دەادت.

News ID 58910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha