AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٩ ١٩:٣٠

مەزڵووم کۆبانی: کورد ئێستا بۆ قڕ نەبوون و مافی سیاسی هەوڵ دەدات

مەزڵووم کۆبانی: کورد ئێستا بۆ قڕ نەبوون و مافی سیاسی هەوڵ دەدات

فەماندەی گشتیی هەسەدە بە ئاماژە بە هەڵەکانی پێشووی کوردی سووریا، جەختی لە زەروورەتی پێداچوونەوەی ستراتژیک بە هەڵوێستی سیاسیی کوردەکانی سووریا کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری ئامارگی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆنیخ، باسی لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا و دانوستان لەگەڵ دیمەشق و ڕۆڵی ئەکتەرانی نێودەوڵەتی و داهاتووی کوردەکان کرد.
کۆبانی لە سەرەتای ئەو لێدوانەدا بە نرخاندنی ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد لە کۆنفرانسی مۆنیخ، ئەم هەلەی بە دەرفەت و گۆڕانکارییەکی گەورە زانی کە کوردەکان لەسای چەندین ساڵ شەڕ لە دژی داعش و بەرخۆدان بەدەستیان هێناوە و وتی: ئیستا وڵاتانی جۆراوجۆر نەک لە ئاستی سەربازی و ئەمنی، بەڵکوو لە ئاستی سیاسیشدا ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدەن.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لە شەڕ و تێهەڵچوونی ئەمدواییەی نێوان هەسەدە و ئەرتەشی سووریا کرد و وتیشی: ئەو شەڕە لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی هەندێک ئەکتەری نێودەوڵەتی تەشەنەی سەند. بەوەشەوە پاش بەرخۆدانی هێزەکان و گوشاری سیاسی، ئاگربڕ و پاشان ڕێککەوتنی 29ی ژانڤیە هاتە گۆڕێ.
زیادیشی کرد: ڕێککەوتنی 29ی ژانڤیە، لە ئەنجامی پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی 18ی ژانڤیە بوو و لە نمونەی دواییدا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وەک یەکینەگەلی سەربەخۆ لە چوارچێوەی ئەرتەشی سووریادا وەرگیران. هەروەها تەرکیز خراوەتە سەر بەفەرمی‌ناسینی زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی پەروەردە لە ناوچە کوردنشینەکاندا.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کاردانەوە بە ڕەخنەکان لە خەیانەتی ئەمریکا بە کوردی سووریا، ڕایگەیاند: ئەو شێوە لێکدانەوانە، ساویلکانەیە، چونکە واشنتۆن هەرگیز بەڵێنێکی سەرتر لە شەڕ دژی داعشی نەداوە و بڕیار نەبووە دژی تورکیا یان دەوڵەتی سووریا بێت. ئەگەرچی حاشا لەوە ناکرێت کە هەڵوێستەکانی واشنتۆن لە هەندێک شوێندا لاواز بووە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی مەترسییەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا، سیاسەتی ئەمریکاش گۆڕاوە و بۆ وەستاندنی شەڕ تێ‌کۆشاوە. عەرەبەکانیش ڕاستە هەندێکیان لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەدا لە هەسەدە دابڕان، بەڵام نابێ لە بیرمان بچێت کە نیوەی کوژراوانی هەسەدە، هێزە عەرەبەکانن.
کۆبانی هەروەها ڕاشکاوانە دان بە بوونی هەڵە لە هەڵسەنگاندنی سیاسییدا نا و ڕاشیگەیاند: شرۆڤەی هەڵە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، پاشهاتی نەرێنیی بەدواوە بوو. بەوەشەوە لام وایە کە لە دۆخی ئێستادا، یەکەمایەتیی سەرەکی‌مان پاراستنی پێگەی کوردی لە سووریا و تێپەڕین لە هەڕەشەکانی بەردەمە و لێکدانەوەی هەڵەکان دەبێ بۆ قۆناغی دواتر دابنرێت.
ناوبراو وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەوڵەتی فەڕەنسا و واشنتۆن لە قۆناغی دواتردا لەسای گوشاری ڕای گشتی و هەندێک لە سناتۆرەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی 29ی ژانڤیە، ڕوونی کردەوە: هەمبەر بە پرسی ئاوێتەکردنی هێزەکان لە ئەرتەشی سووریا، هێشتا وردەکارییە ئۆپەراسیۆنییەکان دیاری نەکراون و دانوستانەکان لەوبارەیە بەردەوامە. ئەگەرچی لە دەبێ میکانیزمێک بۆ بەشداریی کارا لە شەڕی داعشدا لەو چوارچێوەیەدا پێناسە بکرێت و ئەرتەشی سووریا دەتوانێ لە ئەزموونی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەهرە ببات.
زیادیشی کرد: نابێ تەنیا قسە لە ئاوێتەکردنی هێزەکان بکرێت و هاوبەشیی کوردەکان لە تۆمارکردنی دەستوور و پێکهاتەی سەروەریی داهاتوو زەروورییە، چونکە لە ڕاگەیێندراوی ئەمدواییەی دەستوور، ئاوڕێک لە مافی کوردەکان نەدرابۆوە و پێویستە لە پڕۆسەی تۆماری دەستووردا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و کوردەکان لە لیژنەی دەستووردا بەشدارییان ببێت.
فەرماندەی هەسەدە لە کۆتاییدا جەختی لە زەروورەتی پێکهێنانی سەرکردایەتییەکی سیاسیی هاوبەشی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا کرد و وتی: ئەگەرچی پەیەدە و ئەنەکەسە ڕوانگەی جیاوازیان هەیە، بەڵام پێویستە ناوەندێکی سیاسی پێک بێنن کە بتوانێ نوێنەرایەتیی گشتیی کوردەکان لە ئەستۆ بگرێت و لە دانوستان و بڕیاردانەکاندا وتەبێژی یەکەی کۆمەڵگای کورد بێت.

News ID 58616

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha