بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "میدیا خه‌به‌ر" رایگه‌یاند، ئێستا قۆناغێكی نوێی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كار ده‌كرێت بۆ داننان به سه‌ركردایه‌تی کوردستانی سووریا به سه‌ركردایه‌تییه سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئاڕاسته‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ داننان به سه‌ركردایه‌تی کوردستانی سووریا و ئه‌وان كار بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو دۆسیه‌ی سوریاش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا چالاك كردووه، هه‌ربۆیه قۆناغی نوێ له کورستانی سووریا كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌كه.
مه‌زڵوم عه‌بدی ڕونیكرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌بێ ئاماده‌بونی لایه‌نێكی به‌رامبه‌ر، ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجامده‌درێت و ئاماژه‌ی به ڕێكه‌وتنی 29 ی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سوریا كرد و وتی، ڕێككه‌وتنه‌كه له هه‌مو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یانه‌ی كه له میونشن ئه‌نجامیان داوه خراوه‌ته‌ڕو، له‌وانه كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه سه‌قامگیری له سوریا و رێككه‌وتنی 29 ی (كانونی دوه‌م/1) له كاره له‌پێشینه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه.
مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ په‌یامێكی فه‌رمی له تۆم باراك نێردراوی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتون پشتڕاستیده‌كاته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه‌یه و به‌دواداچونی بۆ ده‌كات و پشتیوانی لێده‌كات.
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ئاشكراشیكردوه، ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه ڕێككه‌وتن ناكه‌ین، چونكه شه‌ڕ له‌دوای ڕێككه‌وتنی 10 ی (ئازار/3)ی 2025ی نێوان ئێمه و دیمه‌شق هه‌ڵگیرسا، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی دیكه‌ش به‌دورنازانین سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی 29ی مانگی رابردوش كردومانه، هه‌موو هه‌وڵێكی پێویستیش ده‌ده‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه.
Your Comment