AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٠ ٢١:٥١

پزشکیان: دیموکراسی ڕۆژئاوا و مافی مرۆڤ ئامرازن بۆ تاڵانکردنی سامانی وڵاتان

پزشکیان: دیموکراسی ڕۆژئاوا و مافی مرۆڤ ئامرازن بۆ تاڵانکردنی سامانی وڵاتان

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینە یەکتاپەرستەکان لە ئێران وتی: دیموکراسی ڕۆژئاوا و مافی مرۆڤ ئامرازن بۆ تاڵانکردنی سامانی وڵاتان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان وتی: پێغەمبەرانی ئیلاهی هاتبوون بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی جیاوازییەکان وەلا بنێت، هەموومان یەک نەتەوە و پێکهاتەین، باڵادەستی لە تەقوا وخۆپارێزی واتە بیرکردنەوە و مامەڵەکردن بەبێ هەڵەیە.
قورئان باس لەوە دەکات کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێغەمبەرانی ئیلاهیدا نییە و ئێمە ملکەچی ئەوان دەبین.
وتیشی: هەموو ئایینە ئیلاهییەکان هاتبوون بۆ دامەزراندنی حەقیقەت و دادپەروەری و دۆستایەتی و خۆشەویستی.
پزشکیان زیادی کرد: هەموو ناکۆکیەکان لەوێوە دەستیپێکردووە کە هەندێک لەمافی خۆیان ڕازی نین و دەیانەوێت سامانی وڵاتانی تر تاڵان بکەن. دیموکراسی و مافی مرۆڤ و... درۆیەکی گەورەن کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی کارەکانیان بە شێوەیەکی جوان بخەنەڕوو.

News ID 58522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha