AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٨ ١٥:١١

عێراقچی: پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی ئێمەیە/پیشەی مووشەکی دانوستانی لەسەر ناکرێت

عێراقچی: پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی ئێمەیە/پیشەی مووشەکی دانوستانی لەسەر ناکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تەنانەت بە بۆردمانیش نەیانتوانی ئێمە لەناو ببەن، وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆم مافی یەکلایی ئێمەیە و ئەبێ درێژەی هەبێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە وتی: دانوستانەکەی دوێنێ بۆ دەسپێک باش بوو، بەڵام ڕێگایەکی درێژ بۆ دروست بوونی متمانە لەبەردەم دایە.

ناوبراو شی کردەوە: ئەو دانەستانە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە چووە و بەس لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی باس کرا.

عێراقچی جەختی کرد: پرسی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سفر لە دەرەۊی چوارچێوەی دانوستانەکانە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو بژاردە قبووڵ ناکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی:
ئێران ئامادەی ڕێککەوتنێکە کە نیگەرانیەکان سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆم چارەسەر بکات.
هەروەها درێژەی دا: بەرنامەی مووشەکی ئێران پرسێکی بەرگریە و نە ئێستا و نە لە داهاتوودا دانوستانی لەسەر ناکرێت.

عێراقچی زیادی کرد: ڕێگای دانوستانەکان ئەبێ دوور لە هەر جۆرە هەڕەشە یان گوشارێک بێت و ئێران هیوادارە کە ئەمریکاش
ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند کە پرسی بردنە دەرەوەی ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکان لە ئێران رەت کراوەیە.

News ID 58494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha