AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٨ ١٢:٠٢

ئێران هێزی باڵادەستی دانوستانەکانی مەسقەت بوو

ئێران هێزی باڵادەستی دانوستانەکانی مەسقەت بوو

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گۆڕینی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ گوشاری کاریگەر، توانیویەتی خۆی وەک یاریزانێکی چالاک لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێودەوڵەتیدا جێگیر بکات .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران توانی ستراتیژێک بگرێتەبەر کە واشنتۆنی ناچار کردووە لە چوارچێوەی مەرجەکانی تاراندا دانوستان بکات نەک زیاتر و بە داخوازی خۆی؛ و ئەوەش لە دۆخێکدایە کە فشارە سەربازییەکان و سزاکانیش بەردەوامە.

پێداگری ئێران لەسەر چڕکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر فایلە ئەتۆمییەکە ئامانجێکی ڕوون و ئاشکرایە و ئەویش دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە لە نێوان هەر پابەندبوونێکی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا.

لە ڕوانگەی تارانەوە، زۆرینەی سزاکان بە وردی لەبەر ئەم هۆکارە سەپێنراون و فراوانکردنی بازنەی دانوستانەکان تەنیا ڕێگای لابردنیان ئاڵۆزتر دەکات. لەبەرامبەردا سنووردارکردنی دانوستانەکان ڕێگە دەدات فشارە سیاسییەکانی ئەمریکا بگۆڕدرێن بۆ ئامرازێکی موزایەدە دژی خودی واشنتۆن.

هەروەها ئێران توانیویەتی باڵادەستی خۆی بسەپێنێ و لە شوێنی دڵخوازی خۆی و لەسەر ئەو بابەتەی کە تاران دیاری کردووە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکات .

News ID 58493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha