AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٦ ١٠:٤٧

زیادەخوازیی ئەمریکا لە بواری توانای بەرگری ئێران

زیادەخوازیی ئەمریکا لە بواری توانای بەرگری ئێران

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاماژە بە زیادەخوازیەکانی ئەمریکا لە ڕەوتی دانوستانەکان وتی: لایەنی ئەمریکی هەوڵ دەدات ئاستی دانوستانەکان بۆ بواری زیاتر لە بەڵێن و ڕێککەوتنە پێشووەکان پەرە پێبدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئاماژە بە زیادەخوازیەکانی ئەمریکا لە ڕەوتی دانوستانەکان ڕایگەیاندڵ ئێران لە سەرەتاوە بە ڕوانگەیەکی ڕوون و دیاری کراو هاتە نێو گفتوگۆکانەوە و چوارچێوەی دانوستانەکانی بەس لە پرسی ئەتۆمی دیاری کردووە بەڵام لایەنی ئەمریکی هەوڵ دەدات ئاستی دانوستانەکان بۆ بواری بەربڵاوتر لە ڕێککەوتن و بەڵێنە پێشووەکان پەرەپێبدات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە واشنتۆن خوازیاری هێنانە ئارای پرسگەلێک لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەتۆمی لەوانە پرسی بەرگری و کەم کردنەوەی توانی سەربازی ئێرانە، زیادی کرد: ئەو داواکاریانە نەک پێوەندی بە دۆسیەی ئەتۆمیەوە نییە، بەڵکوو بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە ئاسایشی نەتەوەیی و توانی بەرگری ئێرانەوە گرێ دراوە و دانوستانی لەسەر ناکرێت.

هەروەها زیادی کرد: کەم کردنەوەی توانی مووشەکی هێڵی سووری کۆماری ئیسلامیە و ئێران هەرگیز لە ئەو بارەوە ناکشێتەوە.

News ID 58483

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha