AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٠:٤٨

ستراتژی ئێران بۆ تێکشکاندنی پیلانی ڕۆژاوا؛ بۆ ترامپ پاشەکشێی کرد؟

ستراتژی ئێران بۆ تێکشکاندنی پیلانی ڕۆژاوا؛ بۆ ترامپ پاشەکشێی کرد؟

ئەلمەیادین ئاشکرای کرد کە هاوکاتی پاشەکشێی ترامپ لە هەڕەشەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، تارانیش 5 ستراتژیی بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی پیلانی دوژمنان بەتایبەت لە بشێوییە ناوخۆییەکاندا گرتۆتە بەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، بڕیاردەرانی کۆشکی سپی بە باشی ئاگادار بوون کە بژێرەی هەڵمەتی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، گەمەیەکی ناژیرانەیە و تەنانەت هەندێک ستراتژیستی ئەمریکی وەک بژێرەیەکی نامومکین دەڕواننە هەڵمەتی سەربازی.

هێرشی سەربازیی بەربڵاو بۆ سەر ئێران خێرا دەتوانێ ببێتە هۆی وەستاندنی ڕەوتی گەیشتنی نەوت و گاز لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای سوورەوە و ئەمەش بە واتای داڕمانی ئابووریی جیهانی و زیانگەیشتن بە پێگەی ڕژیمی زایۆنییە.

تەنانەت ئەگەر توانستی سەربازی و هەواڵگریی ئێران وەبەرچاو نەهێنین، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دزەکردنە ناو کۆماری ئیسلامی ئێران، کاردانەوەی ڕژدی ملیۆنان لایەنگری ناوخۆیی ئێرانی بەدواوە دەبێت و ئەمە لایەنەش لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی یان تەنانەت هێرش و دزەی زەوینییەوە لەناو ناچێت.

بەمجۆرە ئایدیای گورزی کوشەندە دژی ئێران، وەدی نایە و زۆرترین شتێک کە ئەمریکا دەتوانێ مسۆگەری بکات، زیانێکی کورت و کەمخایەن و نمایشی و میدیاییە ک هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینەی لە سەر بواری مەیدانی و سەربازیی نابێت و ناتوانێ هاوکێشەی هێزی بگۆڕێت.

هەروەها جگە لەوە، ئەمریکا ناتوانێ چاوپۆشی لە نیگەرانیی وڵاتانی دراوسێی ئێران و لەوان وڵاتانی عەرەبی بکات کە تاقە سەرچاوەی دارایی و ئابوورییان هەناردەی نەوتە و باش دەزانن کە هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە، دەتوانێ ژێرخانی ئابوورییان بە یەکجاری لەناو ببات.

لە لایەکی ترەوە، ڕژیمی زایۆنی پاش شکستی لە شەڕی ڕاستەوخۆی 12 ڕۆژەدا، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە بەرەی ناوخۆیی توانای بەرگەگرتنی پاشهاتەکانی شەڕێکی گشتگیری نییە. هەر بۆیە ئەمریکا بە هەڵسەنگاندنی هەموو ئەو پرسانە، هەوڵ دەدا تەرکیزی هەر لەسەر گەمارۆی ئابووریی گەلی ئێران و پاڵپشتیی لە ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان و گرووپگەلی جودایی‌خواز لەپێناو لاوازکردنی ناوەندی کۆمەڵایەتی نیزامی ئێران بێت، بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا گورزی خۆی بوەشێنێت.

ستراتژیی تاران بۆ تێکشکاندنی پیلانە بیانییەکان

گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە نیشانی دا کە ئێران هێز و توانایەکی زۆری بۆ ئیدارەی قەیرانە لێکدراوەکان هەیە و توانیویەتی پیلانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە 5 ستراتژی تێک‌بشکێنێت کە بریتین لە:

1. کۆنتڕۆڵی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی

ئێران ئەمکارەی بە ڕازی‌کردنی خەڵکی لە ڕێگەی پاڵپشتی ماڵیی ڕاستەوخۆ و پەسندنەکردنی پلانە هەڵایسان‌هێنەرەکان و کۆنتڕۆڵی نرخەکان ئەنجام دا.

2. لێک دابڕاندنی ناڕازییان و ئاژاوەگێڕان

حکوومەتی ئێران زۆر هوشیارانە لە نێوان دۆزی ڕەوا و یاسایی ناڕازییان کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکاندا دەنگیان هەڵبڕیبوو، و هەڵمەتی تێکدەرانە و توندئاژۆیانەی ڕێکخراوەیی کە بەدوایدا هات، جیاوازیی دانا.

3. ئاوەزمەندی لە ئیدارەی ئەمنیی قەیرانەکان

دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لەو بشێویانەدا، تا ئاستی مومکین خۆیان لە تێهەڵچوون، زەختنواندن و سەپاندنی هێز بوارد، بۆ ئەوەی وڵات لە شەڕێکی خوێنینەوە نەگلێت و دوژمن نەتوانێ لەو خوێنانە کەڵک‌ئاوەژوویی بکات بۆ ورووژاندنی شەڕێکی دەروونی لە دژی ئێران.

4. چالاکییە هەواڵگرییەکان

پشتبەستن بە چاودێریی هەواڵگرانەی ئاژاوەگێڕان و هاندەرانی بشێوییەکان و کەناڵە ڕێکخراوەکان و هەواڵیان بۆ لەناوبردنیان بە وردبینییەوە بەردەوامە، بۆ ئەوەی ئەمان نەتوانن لە وڵاتەدا ببنە نمانە.

5. تۆکمەی یەکگرتوویی لە بەرەی ناوخۆیی

کۆماری ئیسلامی ئێران توانی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی کۆمەڵگا بپارێزێت و ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم بشێوییەکان و کەلێنە سیاسی و جەماوەرییەکان لە وڵاتدا و بەو کارە هەوڵەکان بۆ دابەشکاری و دووبەرەکی‌سازی و ئاژاوەنانەوەی درێژخایەن لە ئێراندا شکستی هێنا.

News ID 58368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha