بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەندێک ناوچەی بازاڕی تاران ئەمڕۆ - دووشەممە 8ی بەفرانبار- کۆمەڵێک لە کاسبکارانی بازاڕ دووکانەکانیان داخستووە یان نیوەچالاکن.
لەهەمان کاتدا هەندێک کەس دروشمیان سەبارەت بە زووبەزوو گۆڕانی نرخی دراو و دۆخی ئابووری لە هەندێک ناوچەی بازاڕ لەوانە سەبزە مەیدان و چوارڕێیانی ئەستەنبوڵ وتەوە.
لە هەندێک شوێنی بازاڕی تاران چالاکی گەیشتووەتە کەمترین ئاست و زۆرێک لە یەکەکان پێیان باشترە خۆیان لە بازرگانیکردن بەدوور بگرن بۆ ئەوەی زیانی ئەگەری نەبینن و داوا دەکەن دەوڵەت چارەیەک بۆ نرخی دراو بدۆزێتەوە.
دۆخی ئێستای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری و کڕین و فرۆشتن هەبووە و بازرگانانی بازاڕیش ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بۆ ئەم دۆخە.
ناڕازەیەتیەکە ئاشتیانە بووە و داوایان کردووه بەرپرسانی ئابووری نرخەکان جێگیر بکەن و دەستێوەردان بکەن لە بازاڕی دراودا تاکوو بە بێ هۆ هەڵکشان و داکشان نەکات.
Your Comment