بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سناپبەک و پرسی گەمارۆکانی سەر ئێران وتی: پێشوازی لە هەر دانوستانێکی دادپەروەرانە و مانادار دەکەین.
ئیرەوانی ڕایگەیاند: پێداگری لەسەر سیاسەتی بەناو "پیتاندنی سفر" بەتەواوی پێچەوانەی یاسایە.
ڕاشیگەیاند: ئەمریکییەکان بەدوای دانوستانێکی دادپەروەرانەدا نین.
ئیرەوانی وتی: ئەمریکییەکان بەنیازن مەبەستی پێشوەختە دیاریکراوی خۆیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن.
جەخەیشی کرد کە ئێران ڕێگە نادات لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا باجی لێبسێنن.
هەروەها نوێنەری ئێران وتی: دەبێ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی هەنگاو بنێنن بۆ بەدیهاتنی متمانە.
Your Comment