بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین قوبادی بەڕیوەبەری گشتیی کۆمپانیای زانستتەوەری بەرهەمهێنەری ئەو دەرمانە وتی: ئەم دەرمانە یەکێکە لە نوێترین دەرمانە دەڵاندنەکانی شەکرە و قەڵەوی بە کوالیتییەکی هاوئاستی دەرمانی دەرەوەیی کە بە نرخی یەک لە پێنجی نمونە دەرەوەییەکە و بە دەڵاندنی یەکجار لە حەوتەدا، ئاراستە نەخۆشان دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە کۆتاییهاتنی قاچاخی دەرزیی ئۆزێمپیک لە پاش بەرهەمهێنانی ئەم دەرمانە لە ناوخۆی ئێران، وتیشی: بەم دەرمانە شەکرەی خوێن لەسەدا 1.5 تا 2 کەم دەبێتەوە و کێشی نەخۆشانی شەکرەش تا لەسەدا 10 و 15 دادەبەزێت و بۆ کەسانێکی کێشەی قەڵەوییان هەیە، ئەو ڕێژەیە تا لەسەدا 20 و 25 کاریگەریی هەیە.
قوبادی زیادیشی کرد: بە بەرهەمهاتنی ئەم دەرمانە لە ناوخۆی ئێران، پاش چین، ئەمریکا و دانمارک، دەبینە چوارەمین وڵاتی جیهانە کە خاوەن توانای تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی دەرمانە نوێیەکانی کۆنتڕۆڵی شەکرە و قەڵەویمان هەیە.
Your Comment