بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی رابردوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان و سەرۆک کۆماری قوبرس لە قودسی داگیر کراو کۆبووەوە.
لە بەیاننامە دەرکراوەکە لەلایەن ئەو کۆبوونەوە لەسەر ڕێککەوتن بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئەمنیەتی و تەکنیکی جەخت کراوە.
نتانیاهۆ لە ئەو کۆبوونەوە پاگەندەی کرد کە بە هاوکاری ئەو لایەنانە و بە کارهێنانی زۆر، ئاشتی و سەقامگیری دێتە دی.
ناوبراو زیادی کرد: بە ئەو کەسانەی کە وەهمی بەدی هێنانی ئیمپراتۆریان لەسەرە دەڵێم کە ئەو بابەتە هەرگیز ڕوو نادات. مێدیا عێبریەکان ڕاپۆرتیان داوە کە مەبەستی نتانیاهۆ تورکیا بووە.
نتانیاهۆ پاگەندەی کرد کە ئیسرائیل بەدوای پێکدادان لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە خوازیاری بەدی هاتنی ئاشتی و سەقامگیریە.
مێدیا عێبریەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ئەو کۆبوونەوە وەکوو ناردنی پەیامێک بە لایەنە ناوچەییەکان بەتایبەتی تورکیایە.
Your Comment