بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیوا محەمەد ئەندامی یەکێتی ڕایگەیاند کە بە پێی گرێبەستی نەنووسراوی سیاسی لە ئەو وڵاتە، پۆستی سەرۆک کۆماری دراوەتە یەکێتی و ئێمەش لە مافی یاسایی و سیاسی خۆمان چاوپۆشی ناکەین.
ناوبراو زیادی کرد: یەکێتی نیشتمانی هەڵوێستەکانی خۆیی بە پێی گرێبەستی سیاسی ئاشکرا و ڕێککەوتنە پێشووەکان داناوە و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دەور دانەوەی ئەو مافە پێشێل کرانی هاوکێشەی سیاسی دێتە ئەژمار.
هیوا محەمەد وێڕای جەخت لەسەر هاوکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا، پارتی بە دروست کردنی قەیران تاوانبار کرد.
ناوبراو هاوپەیوەند بە ئەو باسە، ڕایگەیاند کە دوو دەستەیی نێوان گرووپە سیاسیە کوردەکان، هۆکاری پێچراو بوونی ڕەوتی سیاسی داهاتووی عێراقە.
ئەمە لە حاڵێکدا کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش ەقفا محەمەد بەرپرسی باڵای پارتی وتی کە ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی لەسەر ناساندنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نەیێتە دی، پارتەکەی بەربژێرێکی جودا بۆ ئەو پۆستە دەناسێنێت.
Your Comment